وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندووه ، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وه‌زاره‌تی دارایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌كرێت و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌واوه‌تی پاش چاككردنی لیسته‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ڕێباز حه‌ملان ، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه: به‌رپرسیارێتی مووچه هه‌ر ته‌نها له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراقیشه چونكه له ساڵی 2014 ه‌وه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه مووچه په‌كی كه‌وت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و وتووێژانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێن هه‌موو جۆره داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، داهاتی نه‌وت، داهاتی ده‌روازه‌كان و گومرگه‌كان، داهاتی فڕۆكه‌خانه‌كان ته‌نانه‌ت داهاتی باجیش ده‌گرێته‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌مرۆ شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌كرێت له وه‌زاره‌تی دارایی و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌واوه‌تی پاش چاككردنی لیسته‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.