ئه‌مرۆ شه‌ممه 9 ى 3 ى 2019 ، له هه‌فته‌ی 27ى خولی ئیسپانیا، كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ ده‌كات
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ یاریزانانی بارسێلۆنا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان سازكرد‌و دواتر ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بارسا له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵ له یاری ئه‌م شه‌و به هاوشێوه‌ی بردنه‌وه‌ی سێ خاڵه‌كه‌ی هه‌ردوو یاری به‌رامبه‌ر سیڤیلیه‌و ڕیال مه‌درید بۆ تیپه‌كه‌ی گرنگه، ڤالڤێردی گوتیشی، به بایه‌خێكی زۆره‌وه خۆمان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ ئاماده‌كردووه‌و زۆر گرنگه سه‌ركه‌وتن له‌و یاریه تۆماربكه‌ین تا ببێته هانده‌رێكی باش بۆ یاری داهاتوومان كه چه‌ند ڕۆژێك دواتر له چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامبه‌ر لیۆن یاری ده‌كه‌ین
جێگای باسه ڕایۆڤالیكانۆ له پێنج یاری ڕابردووی خۆی له خولی ئیسپانیا دۆڕاوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوسێ خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.