دوای ئەوەی دوێنێ هه‌ینى 8 ى 3 ى 2019 ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند، دووپاتی كردەوە كە لەو مانگەوە بێ پاشەکەوت، مووچە دابەش دەکرێت.
سه‌فین دزه‌یی ووته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به كوردستان تیڤی، راگه‌یاند" مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2018 بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت و پێدانی مووچە دواناکەوێت و لەسبه‌ى یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
هەروەها ڕوونی کردەوه كە لە ڕێگەی وەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی بۆ گەنجینەکان دێت، ئەوانیش ئاگاداری فەرمانگەکان دەکەنەوە بۆ هێنانی لیستی مووچەی مانگى 12 به‌بێ پاشەکەوت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند سبەی یه‌كشه‌ممه 10 ى 3 ى 2019 ، مووچه‌ى وەزارەتی پێشمەرگە موچەی بێ باشەکەوت دابه‌شده‌كرێت
راشیگه‌یاند گەنجینەکان له‌ئێستادا سەرقاڵی وردبینین بۆ لیستی مووچەی وەزارەت و شوێنه‌كانى دیکە ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه بەشێک له وەزارەت و شوێنه‌كان پێویستیان بە وردبینی دووبارە نیە چوونکە خۆیان بە بێ پاشەکەوت و بە پاشەکەوتەوە وردبینی لیستەکانیان ناردووە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەوڵی ئەوەدایه پێش هاتنی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنه‌كان دابه‌شبكرێت
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.