Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 21:28

رێباز حەملان: نێچیرڤان بارزانی دۆخه‌که‌ی گه‌یانده‌ کەنارێکی ئارام

وەزیری دارایی، نێچیرڤان بارزانی بە کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادە ناودەبات
کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادە ناودەبات کە بە جورئەتەوە بەرەو ڕووی ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە و توانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتاییدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام.
 
رێباز حەملان، وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فەیسبووکی خۆی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناوی "نێچیرڤان بارزانی کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادەبوو".
 
رێباز حەملان نووسیویەتی" سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە جورئەتەوە بەرەوڕووی ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە، دوای بڕینی بودجە و ھاتنی دڕەندەترین گرووپی تیرۆریستی کە بە داعش ناسرابوو و دروستبوونی قەیرانی دارایی و ململانێی ناوخۆیی و کێشەکانی بەغدا و داخستنی فڕۆکەخانە و داخستنی دەروازەکان و پەلاماردانی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵدان بۆ لە ناوبردنی کیانی ھەرێمی کوردستان".
 
وەزیری دارایی دەڵێت" بە دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکا و ئەوروپا و بەپشتیوانی و لەخۆبوردەیی و سیاسەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە سەرۆکایەتی ھەرێم و پاشان وەک سەرکردەیەکی گەورەی کورد کە بەرگری و پشتیوانییەکی بێ وێنەی ھەرێم و حکوومەتی کرد، هەروەها خۆڕاگری هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەڵێندەران و ورەی پۆڵایینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و قوربانیدانی شەھیدە سەربەرزەکانمان و ھەروەھا، ستافی کابینەی هەشت کە شانیان دایە بەر کێشە و ئاڵنگارییەکان و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییان خستەسەر ناوی خۆیان و بوونە پاڵپشتێکی بەھێز بۆ سەرۆکوەزیران کە توانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتاییدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.