ئێوارەی ئەمڕۆ فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و بڕیاری هه‌ڵگرتنی سیستەمی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی به هه‌نگاوێکی گرنگ وەسف كرد.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە "هه‌ڵگرتنی پاشه‌که‌وتی مووچه و چه‌ندین خاڵی دیکه‌ی چاکسازی، زۆرترین کاتی دانوستانه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، فراکسیۆنه‌که‌شمان له‌م خوله‌دا بۆ هه‌مان ئامانج کار ده‌کات".
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌مه و چه‌ندین هه‌نگاوی دیکه‌ی گرنگ هه‌یه، که فراکسیۆنه‌که به هاوکاری فراکسیۆنه‌کانی دیکه کاری بۆ ده‌که‌ن. له‌وانه حوکمڕانی له هه‌رێمی کوردستاندا پێویستی به چاکسازیه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رچواندن و تێپه‌ڕاندنی یاسای چاکسازی له ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانیان ده‌بێت به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان له ده‌ستپێکی کابینه‌ی نوێ‌دا.
فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوە داوە كە ده‌یان هه‌زار خێزانی هه‌ژار سوودمه‌ندن له تۆڕی پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌رجکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت ده‌بێت، که ماوه‌ی چوار ساڵه ڕاگیراوه. هەروەها نادادی له سیستەمی مووچه و خانه‌نشینی، جیاوازی زۆری نێوان به‌رزترین و که‌مترین موچه، پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش پرۆژه و به‌رنامه‌یان ده‌بێت.
ئەوەشی راگەیاندووە كە به دامه‌زراوه‌ییکردنی سێکته‌ری نه‌وت و چالاککردنی سندوقی داهاتی نه‌وت، ڕێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت، یه‌کێک بووه له‌و خاڵانه‌ی له دانوستانه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌ت زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه و فراکسیۆنه‌که‌یان بۆ ئه‌م ئامانجه هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ک ده‌کات.
هەروەها ئاماژەی داوە كە داڕشتنی پلانێکی تۆکمه بۆ وه‌به‌رهێنان له بواره‌کانی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شتیاریدا، لەگەڵ نه‌هێشتنی قۆرخکاری و پشتیوانیکردنی وه‌به‌رهێنه‌ری ڕاسته‌قینه خاڵی گرنگن بۆ داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.