كەمێك پێش ئێستا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێكدا وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانی له بڕیاره‌که‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرد و به بڕیارێکی دروستی ده‌رهه‌ق به مافی خه‌ڵکی وەسف كرد.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە" هه‌ڵبه‌ت بڕیاری پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی کوردستان له کاتی خۆیدا، بڕیارێکی قورس بوو، به‌ڵام هۆکاره‌کانی ئه‌و بڕیاره له سه‌رووی ئیراده‌ی دامه‌زراوه و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان بوو، ئه‌ویش وه‌ک سزادانی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌وکاتی عێراق و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، لەگەڵ شه‌ڕی داعش و به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هەروەها هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره وه‌ک په‌ناگه‌یه‌کی ئارام بۆ هه‌رێمی کوردستان".
فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندووە "هه‌رچه‌ند پێشتر ئه‌و سۆزه به جه‌ماوه‌ری کوردستان درابوو هه‌موو هه‌وڵێک چڕ ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ناچاریه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، به خۆشحاڵی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ به هه‌وڵی هه‌موو په‌رۆشانی ئه‌و پرسه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ڕۆڵی کاریگه‌ری سه‌رۆک بارزانی و چوون و سه‌ردانی بۆ به‌غدا، کلیلی ئه‌و چاره‌سه‌ریه بوون، هه‌روه‌ها دیبلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌کانی و ته‌فاهووم و تێگه‌یشتنی به‌ڕێز عادل عبدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ڕۆڵی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق که به‌گیانێکی یه‌کگرتوو له‌و بابه‌ته هه‌وڵیان دا، ئه‌مڕۆ بڕیاره مێژووییه‌که درا".
فراکسیۆنی پارتی سوپاسی خۆڕاگرای و ئارامی و گیانی به‌رپرسیارانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی كر، رایگەیاند ئارامی و ته‌حه‌موولی ئه‌وان زامنی هه‌میشه پێشکه‌وتن و به‌هێزی کوردستانه.
له کۆتایشدا وێڕای پشتیوانی فراکسیۆنەكە له هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ت، دووپاتی كردووەتەوە که زامنی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دەبن له زه‌مانه‌تی ئه‌و به‌شه مووچه‌یه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو پاشه‌که‌وت کراوه و پشتیوانی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت ده‌بن تا له ئاینده ئه‌و مافه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان ده‌سته‌به‌ر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.