دوای ئەوەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند، دووپاتی كردەوە كە لەو مانگەوە بێ پاشەکەوت، مووچە دابەش دەکرێت.
لهم بارهوه سهفین دزهیی ووتهبێژى حكومهتى ههرێمى كوردستان به كوردستان تیڤی، راگهیاند" مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2018 بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت و پێدانی مووچە دواناکەوێت و لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
هەروەها ڕوونی کردەوه كە لە ڕێگەی وەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی بۆ گەنجینەکان دێت، ئەوانیش ئاگاداری فەرمانگەکان دەکەنەوە بۆ هێنانی لیستی مووچەی مانگى 12 بهبێ پاشەکەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.