Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:33

ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد پاریس سانجێرمانی لە خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کانى ئه‌وروپا کردە دەرەوە

به‌ئه‌نجامی یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا
کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌  له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر پاریس سانجێرمان تۆمار كرد 


یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی پاریس به‌كۆتا هاتبوو به‌دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، پێشبینی ده‌كرا  پاریس سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتوو بە پشت بەستن بە ئەنجامی یاریی رابردوو

پێچەوانەى پێشبینییەکان ە یانەى مانچستەر یونایتد له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا مانچسته‌ر یونایتد  بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک یارییەکەى لەناو پاریس بردەوەو بە ئەنجامی یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا په‌ڕییه‌وه‌ بۆ قۆناغى 8 ى خوله‌كه‌

سێ گۆڵەکەى مانچستەر یونایتد دوو گۆل له‌لایه‌ن لۆکاکۆ تۆماركرا و گۆله‌كه‌ی دیكه‌ش   راشفۆرد بە لێدانی سزا لە خولەکی 94ی یارییەکە تۆماریکرد

تاکە گۆڵەکەى پاریس سانجێرمانیش  لەلایەن بیرناتەوە تۆمارکرا

بە ئەنجامی  یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا  بەهۆی جیاوازی گۆڵەوە مانچستەریونایتد گەیشتە قۆناغی  8 ی خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و پاریسیش ماڵئاوایی له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد 


شوان عه‌زیز
 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.