هونەرمەندي ناسراوی بواری مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی " عیزەتولڵا حەق شوناس " لە شاری سنە لة رؤذهةلاَتي كوردستان كۆچی دوایی كرد.
شوناس هونەرمەنديَكي ناسراوو دياري بواری مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی كە مامۆستای ئامێری " سوڕنا " بوو كۆچی دوایی كرد.
شایانی باسە " عیزەتولڵا حەق شوناس " ئامێری سوڕناو دووزەلەی بە شێوازێكی زۆر باش و لێهاتوو دەژەند و ماوةي زیاتر لە (60) ساڵ بوو سەرقاڵی كاری مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی بوو.
ئەم هونەرمەندە كوردە لە شاری كامیاران لە دایك ببوو، دواجار لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە لة تةمةني " 78 " ساليدا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.