بەمەبەستی چەند کارێکی نوێی هونەری ، ھونەرمەندی کورد " شەھێن تاڵەبانی " گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئاوازدانەری کورد " بورھان موفتیزادە " سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چەند گۆرانییەکی نوێیە.
ئهم گۆرانیبێژه لە بەرنامەی هاشتاگی (كوردستان24) ئاشكرای كرد، ئێستا چوار بەرھەمی نوێم ھەیە ، ئەگەر فریا بكەوم كارەكانم تەواو بكەم گۆرانییە نوێیەكانم ھەر یەكە و بە ستایلێك گوتراوە ،وتیشی ئەو ھونەرەی كە من ئاواتەخوازم لە كوردستان نیشان بدرێت نایبینم، راستە ھونەرمەند زۆر بوون و زۆر گۆرانی دەڵێن، بەڵام ئاستی گۆرانییەكان ئەوە نییە كە بمێنێتەوە بۆ گەلی كورد .
شههێن دهربارهی كۆنسێرت ئاماژه بهوه دهكات ، ئەو كۆنسێرتانە لە كوردستان زۆر كەمن كە ھونەرمەندانی میوزیكژەن لەگەڵ گۆرانیبێژ دابنیشن و میوزیكی جوان بژەنن، ھیوادارم گرنگی بە كۆنسێرت بدرێت ، دهربارهی وازهێنانی له گۆرانی گوتن وتی، ھەر كاتێك ھەست بكەم كە ناتوانم گۆرانی بڵێم، دەوەستم و خۆشەویستیی جەماوەریش بۆ من سەروەتێكی گەورەیە.
شههێن تالهبانی له شاری سنه له رۆژههڵاتی كوردستان له دایك بووه و له بواری گۆرانی گوتندا رۆلی ههیه و چهندی گۆرانی و ئاوازی جوانی ههیه ، هاوتەمەنی گۆرانیبێژان، عەباس کەمەندی، فەتانە وەلیدی، نەجمەی غوڵامی و ناسر ڕەزازی یە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.