دەست شووشتن بەئاوی سارد یاخود گەرم یان سابونی ئاسایی و سابوونی دژە بەكتریا هەمان سوودیان هەیە، هیچ كامێكیان له رووی تهندروستیهوه سوودی له ئهوهی دیكه زیاتر نییه .
زۆر جار پرسیار دروست دەبێت سەبارەت بەوەی دەست شووشتن بەئاوی سارد یان ئاوی گەرم كامیان سوودی زیاترە بۆ پاك و خاوێنی و تەندروستی، لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كه هیچ جیاوازییهك له نێوان ئاوی گهرم و سارد بۆ دهست شووشتن نییه .
به گوێرهی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ژمارەیەك زانا لەویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكا كە لە گۆڤاری (The Journal of Food Protection) بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە دەست شووشتن بەئاوی سارد دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەمان رێژەی بەكتریا كەئاوی گەرم لەناوی دەبات و هەروەها سابوونی دژە بەكتریا زۆر باشتر نیە لەسابوونی ئاسایی و هەردووكیان هەمان سوودیان هەیە بێ جیاوازی.
لێكۆڵەرهكان ئاشكرایانكردووه، نهێنی دەست شووشتنی سەركەوتوو بنەبڕكردنی بەكتریای زیان بەخش پەیوەندی نیە بەپلەی گەرمی ئاوو جۆری سابوونی بەكارهاتوو، بەڵكو پەیوەندی هەیە بەو ماوەیەی دەستەكان بەجوانی دەشۆرێن كە نابێت لە (10) چركە كەمتر بێت.
سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە ، پرۆفیسۆر " دۆناڵد شافنەر" لەزانكۆی رۆتجەرزی ئەمریكی ووتی: هەرچەندە ئاوی گەرم زیاتر ئارام بەخشە بۆ جەستە، بەڵام بەكارهێنانی ئاوی سارد یاخود گەرم بۆ دەست شووشتن و بنەبڕكردنی بەكتریا هیچ جیاوازییەكیان نیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.