گوته‌بێژى هه‌سه‌ده راىگه‌یاند، ته‌نیا ئه‌مڕۆ دوو هه‌زار كه‌س له باغووزیان جێهێشتووه و هاتوونه‌ته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده.
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" به ئاژانسى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو هه‌زار كه‌س باغووزیان جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌كه هێزه‌كانى هه‌سه‌ده، كه به گوته‌بێژ ناوى هاتووه ئاشكراى كردووه له 24 سه‌عاتى رابردوودا شه‌ش هه‌زار و 500 كه‌س هاتوونه‌ته ژێر ناوچه‌كانى هه‌سه‌ده، دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه سه‌دان تیرۆریستى داعش خۆیان راده‌ستى هه‌سه‌ده كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و پێى وایه هۆكارى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى خه‌ڵك دواى ئه‌وه‌ى دێت هێزه‌كانى هه‌سه‌ده هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر دوایین پێگه‌ى داعش سست كردووه‌ته‌وه.
سپێتهمبهرى ساڵى 2018 هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات به هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئۆپراسیۆنى رۆژهه‌ڵاتى فوڕاتیان راگه‌یاند و نزیكه‌ى شه‌ش مانگه به‌رده‌وامه.
ئه‌م ئۆپراسیۆنه به ئامانجى ده‌ركردنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بوو له رۆژهه‌ڵاتى سووریا و ئێسته‌یش ته‌نیا له شاره‌دێى باغووز ژماره‌یه‌كى كه‌مى تیرۆریستى داعش ماونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.