لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، كۆمپانیای داناگاز ئەمڕۆ چوارشەممە 6 ى 3 ى 2019 رایدهگهێنێت ، گرێبەستێك بەمەبەستی فرۆشتنی گازی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 20 ساڵ لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆپانیای پێرل پترۆلیەم واژۆ كرا.
پێرڵ پترۆلیۆم (کۆمپانیای سنوورداری پێرڵ پترۆلیۆم) ، ئەو کۆنسۆرتیۆمەی کە لە لایەن هەردوو کۆمپانیای (دانەغاز) و (نەوتی هیلال) ی ئیماراتیەوە پێشەوایەتی دەکرێت ، گرێبەستێکی نوێی (20) ساڵەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆرکرد بە مەبەستی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی (250) ملیۆن پێ سێجای تر غاز لە رۆژێکدا کە کۆنسۆرتیۆمەکە مەبەستیەتی تا ساڵی 2021 بەرهەمی بهێنێت وەک بەشێک لە پلانەکانی فراوانکردنیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ.
دوابەدوای گەیشتن بە رێکەونتی یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەنێوان هەردوولا لە ئابی 2017 ، ئەم گرێبەستە نوێیەی فرۆشتنی غاز لە 19 ی شوباتی 2019 واژۆ کرا لە لایەن هەریەک لە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتیەکان لە بری حکومەتی هەرێمی کوردستان و مجید جعفر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی هیلال و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمپانیای دانەگاز لە بری پێرڵ پترۆلیۆم. دوای ئەوە رێککەوتن لەسەر گشت مەرجەکانی گرێبەستەکە کرا، لە نێویاندا رەزامەندی ئەنجوومەنی تایبەت بە کاروباری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم و پرۆژەکە لە ئێستادا خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
دکتۆر ئاشتی هەورامی ، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئێمە بە تایبەتی کە خزمەتگوزاری باشتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عێراق دابین دەکەین لە ڕێگەی باشتربوونی ڕەوشی بەرهەمهێنانی کارەبا بە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز لە لایەن کۆنسۆرتیۆمەکەوە. هەرێمی کوردستان خاوەنی یەدەگێکی زۆری غازە و حکومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر گێڕانی ڕۆڵێکی ئەرێنی لە پێویستی ڕوو لە زیادبووی غاز و کارەبا لە عێراق و ناوچەکە."
مجید جعفر (بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی هیلال و سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای دانەغاز) ووتی: "ئەم گرێبەستی فرۆشتنی غازە دەسپێکی قۆناغێکی نوێی فراوان كردنی پرۆژەی غازی کوردستانە کە ئەمەش لە چەند ساڵی ئایندە پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاتر لە (700) ملیۆن دۆلاری تر دەبێت بۆ فراوانکردنی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ (900) ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا بەمەش دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان و ناوچەکە باشتر دەبێت. وە هیوادارین کە بتوانین بەردەوام بین لەو بەرەو پێشەوە چوونە لە چەند ساڵی ئایندە لەو کێڵگه بایەخدارانە ، لە پێناو بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق".
د. پاتریک ئەڵمان وارد (بەڕێوەبەری جیبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز) ڕایگەیاند: "مایەی شانازیە بۆ دانەغاز و هاوبەشەکانمان لە پیرڵ پترۆلیۆم بە تایبەتی کە توانیمان وەبەرهێنانی زیاتر بکەین لە سێکتەری غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق و دابینکردنی سەرچاوەیەکی پشت پێ بەستووی وزەی پاکتر و هاوکاری کردنی پەرەسەندنی ئابوری ناوخۆ. بەردەوامی لە وەرگرتنی گشت شایستە داراییەکان لە کاتی خۆیدا متمانەمان پێ دەبەخشێت لە بەردەوام بوون لە وەبەرهێنان لە کاتێکدا کە پێ دەنێینە نێو دەیەی دووەمی بەرهەمهێنان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.