رۆبه‌رت بالادینۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ بڕیاره سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی لوبنان و ئیسرائیل و كوه‌یت بكات.
وانشتن نایه‌وێ سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ وه‌ك ده‌ستوه‌ردانێك له كاروباری ناوخۆی ئیسرائیل لێك بدرێته‌وه، به تایبه‌ت كه ڕۆژی 9ی نیسانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن له وڵاته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
پۆمپیۆ له دیدارێكی له‌گه‌ڵ قوتابیانی ناوه‌ندی له ویلایه‌تی ئیوا گوتی: هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی سێ وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژی سه‌ردانه‌كه و ورده‌كاری و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕوون بكاته‌وه.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ بۆ ناوچه‌كه به جۆرێك له پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ لێكده‌درێته‌وه، چونكه نه‌تانیاهۆ به یه‌كێك له نزیكترین كه‌سایه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ داده‌نرێت.
بالادینۆ دووپاتیشیكرده‌وه كه سه‌ردانی پۆمپیۆ هیچ په‌یامێك نییه، به‌ڵكو ئیسرائیل به گشتی هاوپه‌یمانێكی ستراتیجی ئێمه‌یه و ده‌ستوه‌ردان له كاورباری دیموكراسی ئه‌و وڵاته و هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.