بۆ یەكەمین جارههردوو هونهرمهندی گۆرانیبێژ" كامەران و سامان عومهر " كۆنسێرتێكی جەماوەرییان ساز كرد .
ئەو كۆنسێرتە بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر و بەرچاو كه لەلایەن رێكخراوی" هایما " ئەركی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی لە ئەستۆ گیرابوو، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەو دوو هونەرمەندە ئاشكرایدهكهن ، پلانی ئەوەیان هەیە لە داهاتوودا هەمان كۆنسێرت له شارەكانی " هەولێر و كەركووك " درێژەی پێ بدەن، وتیشیان كۆنسێرتەكەمان بێ لایەنانە و مافی هیچ لایەنێكی سیاسی و هیچ كۆمپانیایەكی لە پشتەوە نەبووە.
له كۆتاییدا ههردوو گۆرانیبێژی برا ئەوە دەخەنەروو كه بەشێكی داهاتی ئەو كۆنسێرتە دەبەخشن بەكاری خێرخوازی لە رێگەی رێكخراوی هایما .
جێی باسه ، هونەرمەند " كامەران عومەر " ساڵی (1997) لە قەزاری چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایك بووە و لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكان وەك هونەرمەندێكی گۆرانیبێژ دەركەوتووە ، ههروهها سامان عومهر لە ساڵی (1993) لەگەڵ تیپی مۆسیقای فۆلكۆر دەستی دەستی بەكاری هونەری كردووە، لە ساڵی (1997) بە شێوەی تاك (سینگل) چەند گۆرانییەكی تۆمار كردووە، خاوەنی چەندیین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.