دوو تیرۆریستی داعش ده‌ركرد كه تۆمه‌تباربوون به به‌شداریكردن له ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌یه‌كی شیعه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ ه‌وه سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له ساڵی ٢٠١٦دا، سێ تیرۆریست كه جلوبه‌رگی حه‌شدی شه‌عبیان پۆشیبوو، له رێگه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراو خۆیان له‌ناو مه‌زاری سه‌ید محه‌مه‌د مه‌كنی ته‌قانده‌وه كه به‌هۆیه‌وه ٥٦ كه‌س كوژران و ٧٠ی دیكه برینداربوون.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا، به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن و یارمه‌تیدانی تیرۆریسته‌كان له په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌یاندا، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و دوو تیرۆریسته ده‌ركردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌و تاوانه‌دا ناوه كه به ئامانجی تیرۆریستی و تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا ئه‌و كاره‌یان كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری راشیگه‌یاندووه، كه سزای له سێداره‌دان به پشت به‌ستن به مادده‌ی چوار له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥ ده‌ركراوه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی پێدراوه، سزاكه به‌راییه و ده‌توانرێت له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له میانی ٣٠ی رۆژدا له به‌رواری ده‌ركردنی، تانه‌ی لێ بدرێت.
له عێراق، دادگاییكردنی تیرۆریستانی سه‌ر به داعش و قاعیده، به‌پێی مادده‌ی چوار له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له مادده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا هاتووه، "هه‌ر كه‌سێك كرده‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات و ئه‌وه‌یشی هاوبه‌ش ده‌بێت له ئه‌نجامدانی كرده تیرۆریستییه‌كه‌دا، ده‌بێت سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.