ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، لە سایەی ڕژێمی دیكتاتۆری بەشار ئەسەد، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ناو خه‌ڵكی سووریا گه‌یشتووەته 80%ی كۆی دانیشتووانی سوریا.
ستیفان دوجاریك گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له باره‌ی سووریا خسته‌ڕوو و راگه‌یاند" له ئه‌نجامی نۆ ساڵ شه‌ڕی بەردەوام له وڵاتی سووریا و لە سایەی ڕژێمە دیكتاتۆریەكەی، نزیكه‌ی 1.9 ملیۆن منداڵی سووری وازیان له خوێندن هێناوە و نزیكه‌ی 1.6 ملیۆن كه‌سیش له‌و وڵاته ئاواره بوون.
گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند" ئێستا نزیكه‌ی 11 ملیۆن هاووڵاتی سووری پێویستی به خۆراك و ئاوی پاك و چاودێری پزیشكی هه‌یه، 46%ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته چالاك نین له پێشوازیكردنی نه‌خۆشه‌كان.
هه‌روه‌ها ستیفان دوجاریك راشیگه‌یاند" له‌گه‌ڵ ئەوەی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی سووریا گه‌ڕاونه‌تەوه بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام هێشتا زۆربەی په‌نابه‌رانی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.