چوارەم خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (قومرە)، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە بەشداری وڵاتانی لبنان و میسڕ و تونس و سوریا و بولغاریا و بە ئامادەبوونی 11 سینەماکاری کورد بەڕێوەچوو.
ئەندامی لێژنەی دادوەری بۆ فیلمەکانی دەرەوەی عێراق " عەدنان عوسمان " ئاشكرایدهكات ، بەشداربووەکانی بەشی پێشبڕکێ 55 فیلم بوو، ھاوکات 18 کورتە فیلمیش بەشداری بەشی پێشبڕکێی فیلمەکانی دەرەوەی عێراق بوون، لێژنەکەمان چوار خەڵات پێشکەشی فیلمە براوەکان کرد و منیش وەک دادوەرێک و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر لە وەزارەتی رۆشنبیری بەشداری ئەم فیستیڤاڵە جیهانییەم کرد .
عهدنان گوتیشی ، فیلمەکانی دەرەوەی عێراقیش لەم وڵاتانە پێکهاتبوون " لبنان ، میسڕ ، تونس ، سوریا ، بولغاریا ، سویسڕا ، هۆڵەندا ، ئوردن ، سعودیا و فڕەنسا " .
لێژنەی دادوەرانی فیلمەکانی دەرەوەی عێراق پێکهاتبوون لە (د. حەمید سابیر) و سینەماکار عەدنان عوسمان و سینەماکار بەها کازمی ، شەش فیلمی کوردی بەشداری بەشی پێشبڕکێی ئەو فیستیڤاڵە سینەماییە بوون .
سامی کاکه - ههولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.