به ئاماده‌بوون و به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌ردۆستان و هه‌وادارانی ، گۆرانیبێژی كورد " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا .
ئه‌م گۆرانیبێژه ، دوێنێ شه‌ممه 2/3/2019 لە ھۆڵی " شەھید سەعد عەبدوڵا " له شاری هه‌ولێر كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدا كه هه‌وادارێكی زۆری ئه‌م گۆرانیبێژه تێیدا ئاماده‌بوون ، له‌م كۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ند " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌ك له گۆرانییه نوێكانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد .
ژماره‌یه‌ك له میوزیكژه‌نی ناسراوی كورد له‌م كۆنسێرته‌دا به‌شداربوون ، هه‌روه‌ها چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی هونه‌ریی وه‌كو میوان ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بوون ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له پلانیدا هه‌یه له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرتی له‌م شیوه‌یه ئه‌نجام بدات .
جێی باسه گۆرانیبێژ " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " خه‌لكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و هه‌وادارێكی زۆریشی هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.