Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:46

چه‌کدارانی ته‌حریر شام له‌ سووریا 10 چه‌کداری داعشیان له‌ سێداره‌دا

له‌سێداره‌دانی ئه‌م 10 كه‌سه‌ له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌ بووه‌ كه‌ داعش رۆژی هه‌ینیی كردوویه‌ته‌ سه‌ر رێستورانتێك له‌ پارێزگای ئیدلب
کوردستان TV
100%

له‌ ناوچه‌ی باكووری رۆژئاوای سووریا 10 چه‌كداری داعش به‌ده‌ستی چه‌كدارانی گروپی ته‌حریر شام له‌سێداره‌دران، كه‌ ئه‌م گروپه‌ خۆیان یه‌كێك له‌ دوژمنانی داعشن له‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگی ناوخۆیی سووریادا.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له‌سێداره‌دانی ئه‌م 10 كه‌سه‌ له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌ بووه‌ كه‌ داعش رۆژی هه‌ینیی كردوویه‌ته‌ سه‌ر رێستورانتێك له‌ پارێزگای ئیدلب.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ داعش و ته‌حریر شام هه‌ردووكیان گروپی جیهادین و سه‌ر به‌ ئایدۆلۆژیایه‌كی هاوبه‌شن، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ دژی یه‌كتر له‌ جه‌نگدان.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.