Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 01:28

فراکسیۆنی پارتی: لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، جەخت لە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی دەکەینەوە

ساڵوەگەڕی 40ـەمی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، باوکی ڕۆحیی کورد
فراکسیۆنی پارتی: لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، جەخت لە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی دەکەینەوە
کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی 40ـەمی کۆچی دوایی بارزانی نەمر بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: 

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی 40ـەمی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، باوکی ڕۆحیی کورد و ڕێبەری بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان، جەخت لە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی دەکەینەوە.

کۆچی دوایی بارزانی نه‌مر زیانێکی گەورەی لە شۆڕش و گەلی کوردستان دا، بەڵام بە حیکمەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ئازادیخوازان جارێکی دیکە شۆڕشی گەلی کوردستان لە دژی ستەم و داگیرکاریی بەعس، دەستی پێ کردەوە.

بارزانی نەمر وەک ڕێبەر و پێشمەرگەیەک هەموو ژیانی بۆ خزمەتی گەلی کوردستان دۆزه‌ ڕه‌واکه‌ی تەرخان کردبوو، ئێمەش لە فراکسیۆنی پارتی وەک شوێنکه‌وتووێکی ئەو ڕێ و ڕێبازە، پابەندیی خۆمان بە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان لە پەرلەمان و عه‌داله‌تی بارزانی نه‌مر، دووپات دەکەینەوە.

لەو یادەدا، هیوادارین هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی و یەکگوتاری کار بۆ گێڕانەوەی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکان بکەنەوە، کە بارزانی ئامادە نەبوو سازش لەسەر بستێکی هیچ ناوچەیەکی کوردستان بکات.

دروود بۆ ڕۆحی ڕابه‌رو سیمبوڵی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بارزانی نه‌مرو تێکڕای شه‌هیدانی کورد و کوردستان.

 

فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.