پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه لەنزیك مزگه‌وتێكی شاری ھەولێر منداڵێكی ساوا بە رەگەز نێر دۆزراوەتەوە و ھێنرایە پۆلیس و دواتر ڕەوانەى نەخۆشخانەى لەدایكبوونى منداڵان كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له فه‌یسبووك، وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: منداڵه‌كه له نزیك مزگه‌وتی سه‌واف دۆزراوه‌ته‌وه و هێنراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، دواتریش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێر كراوه.
پێشتریش حاڵه‌تی فڕێدانی منداڵی ساوا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون و ته‌نها له دوو رۆژی رابردوودا، سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی هاوشێوه روویانداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.