حازم تەحسین بەگ، وەکیلی میری ئێزدییان ڕایگەیاند، زۆر دڵگرانین بەو هەواڵەی کە داعش 50 کچ و ئافرەتی ئێزدیی لە باغۆزی سووریا سەربڕیوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مێل و دەیلی تێلگراف لە ڕاپۆرتیکدا لە زاری سەرچاوەکانی خۆی لە شاری باغۆز بلاوی کردبووەوە کە داعش 50 کچ و ژنی ئێزدیی سەربڕیوە.
ئەمڕۆ پێنجشهممه، حازم تەحسین بەگ، لە بهیانێكدا ڕایگەیاندووە" دوای هاتنی داعش بۆ شنگال و تا ئێستا کۆمەڵکوژیی بەسەر ئێزدییاندا هێناوە و بە هەموو شێوەیەکیش دەیەوێ ئێزدییان لەنێو ببات و سەڕبرێنی 50 کچ و ئافرەتی ئێزدی لە باغۆزی سووریاش یەکێکە لەو بەڵگانە لەپێش چاوی دنیا."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە" داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان دەکەین چارەنووسی ڕفێنراوانی ئێزدی دیاری بکەن، چونکە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئێزدییان لە دەست ئەو چەکدارانەدا ماون".
لە بەشیکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە" داوا لە هەموو ئێزدییان دەکەم هەموو جۆرە چالاکییەکی ئاشتییانە بکەن و گوشار لەسەر وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی بکەن بۆ گەڕان بە دوای ڕفێنراوەکاندا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.