له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز له سووریا تاكو ئێستا، 15 هه‌زار هاووڵاتی له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه رزگار كراون.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، رایده‌گه‌یه‌نێت، رزگاركردنی هاووڵاتییان له باغۆزی دواپێگه‌ی داعش له سووریا به‌رده‌وامه، له 9ى ئه‌م مانگه و رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باغۆز، تاكو ئێستا 15هه‌زار هاووڵاتی رزگار كراون.
به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده راشیده‌گه‌یه‌نێت، 40 هه‌زار هاووڵاتیی دیكه‌ش له شارۆچكه‌ی هه‌جینی سه‌ر به پارێزگای دێرزوور رزگار كراون و له كه‌مپی هۆلێی سه‌ر به حه‌سه‌كه نیشته‌جێ كراون.
هه‌سه‌ده ئاشكراشی ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئێستا له باغۆز ماون، چه‌كداری بیانین و خۆیان له‌ناو تونێله‌كان حه‌شار داوه.
پێشتریش زیاتر له 10 بارهه‌ڵگر ژن و منداڵی داعشه عێراقییه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك بیانیشیان له نێو دابووه.
ئێستا داعش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه له چه‌ند سه‌د مه‌ترێك رووبه‌ر له باغۆز، كه هاسنووری عێراقه، گه‌مارۆ دراوه و رۆژ به رۆژ گه‌مارۆكه‌ی له‌سه‌ر توندتر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.