بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوی ھاتووچۆ لە نێو سەنتەری شاردا و بە تایبەتیش روداوی ھاتووچۆ لە نێو ترافیک لایتهكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەولێر سیستەمێکی نوێی کامیرا بە ناوی لێدانی سزا دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە .
لهمبارهیهوه موقهدەم فازل حاجی بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبهرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر سەبارەت بە شێوازی کارکردنی ئەم سیستەمە رایگەیاند: ئەم سیستەمە راستەوخۆ وێنەی ئەم ئۆتۆمۆبێلانە دەگرێت کە لە ترافیکی سوور دەدەن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەبێته ھۆی کەمبوونهوهی سەرپێچی و رووداوهكانی ھاتووچۆ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.