Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 11:08

سبه‌ى هه‌ینى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 2019/3/1ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ (7)، بڕگه‌ (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و مادده‌كانی (47 و 48) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (10)ى به‌یانیی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/3/2019 به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێِیه‌م: وتاری  سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
 


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.