فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی پشتیوانی لە هەنگاوەکانی چاكسازیی له ناو په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه:
دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان چه‌ند بابه‌تێکی چاکسازی ئیداری خرایه ڕوو، ئه‌وه به‌رچاوخراکه، پەرلەمانی كوردستان دەستی بە چاكسازی ناوخۆیی كردووەو له‌سه‌ره‌تاو یه‌که‌م فراکسیۆن فراكسیۆنی پارتی پاڵپشت و پشتیوانی بۆ هه‌رچاكسازییەك خسته‌ڕوو.
له ته‌وه‌ری یه‌که‌م بیرۆکه‌یه‌ک پێشنیازکرا که، بۆ ئەوەی پارە بەخشینەوە نەمێنێت بەناوی هاوكاری و بیانووی جۆراوجۆر لەسەر بودجەی پەرلەمان، لەمووچەی هەموو پەرلەمانتاران مانگانە پارە بگێڕدرێتەوەو لە حاڵەتێكی نەخوازراو بە پارەی خۆیان پاڵپشتی بكرێن.
له ته‌وه‌ری دووه‌م ئه‌وه خرایه ڕوو که، ئیداره‌ی په‌رله‌مان کارئاسانی بکات که له‌سه‌ر حیسابی خۆیان به‌شێوازی قست ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران دابین بکرێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌رله‌مان پاره‌که‌ی نه‌دات، هه‌روه‌ها پێشنیازی ئه‌وه‌كرا كە ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئۆتۆمبێل دابین بکات موڵكی پەرلەمانه‌و كەسی دیكە خاوەندارێتی ناکات.
هه‌ر بابه‌تێک ئه‌مڕۆ باسکرابێ جگه له پێشنیار هیچ بڕیارێکی لێنه‌دراوه‌و جێهێڵدراوه بۆ کۆبوه‌نه‌وه‌کانی داهاتوو، بۆیه پێویست ناکات هیچ فراکسیۆن و که‌سێکیتر موزایه‌ده به‌سه‌ر که‌سه‌وه بکات.
ده‌نگده‌ران و ئه‌ندامانی پارتی دڵنیاده‌که‌ینه‌وه که بابه‌تی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و چاکسازی به‌رده‌وام به‌رنامه‌ی فراکسیۆنه‌که‌تانه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سازشی له‌سه‌ر ناکه‌ین ودژایەتی دیاردەی واستەو واستەكاری و بڵندكردنەوەی پلە لەسەر ئەساسی میزاج و خزم خزمێنە لەناو پەرلەمان داواكاری و به‌رنامه‌ی فراكسیۆنی پارتییە.
فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.