لە مانگی ئاداری داھاتوودا، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد " نازدار جزیری " ، نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
ئهم گۆرانیبێژه لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ، لە کاتی گوێگرتنی لە گۆرانییە نوێیەکەی خۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و ئاشكرایكردووه كه لە مانگی ئاداری داھاتوودا نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی خۆیبڵاو دەکاتهوه .
نازداری گۆرانیبێژ لە ساڵی 2018وە خەریکی کارکردنە بۆ گۆرانییەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی ، تا ئێستاش ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە ئایا ئەلبوومەکەی بە ناوی چی دەبێت، بڕیاریش وایە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە تازهكهی بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان .
نازدار جزیری خەڵکی باکووری کوردستانە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ھاوسەرگیری کردووە و دایکی کچێکە بە ناوی کانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.