وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێم، بڕیاری كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ركرد.
له نوسراوێكى وه‌زارته‌كه‌دا، كه واژۆی رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی شه‌شه‌می یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیارماندا به‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له 25ى شوباتى 2019 وه ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
بڕیاری كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.