له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئه‌وه‌ی به‌ناوی وه‌رگرتنی ڤیزاوه بڕی 25 هه‌زار دۆلار (دو ده‌فته‌رو نیو دۆلار) له‌هاوڵاتییه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێت‌و له‌به‌رامبه‌ردا ڤیزاكه‌ی بۆ وه‌رناگرن‌و پاره‌كه‌شی بۆ ناگه‌ڕێننه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را توانیان ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی هاوڵاتییه‌ك كه بڕی 25 هه‌زار دۆلاری لێوه‌رگیراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزا، به‌ڵام ڤیزاكه‌ی بۆ وه‌رنه‌گیراوه‌و پاره‌كه‌شی بۆ نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن‌و پاره‌كه‌ش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی پاره‌كه‌ی له‌و هاوڵاتییه وه‌رگرتووه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.