یاریزانی سویسری ڕۆجێر فیدرێر گه‌یشته قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی ئیمارات له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا
فیدرێری پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له فیلیپ كۆل شرایبهری ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش چوار، سێ شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو، له قۆناغی دووه‌میشدا، یاریزانه سویسریه‌كه ڕووبه‌ڕووی فێرناندۆ ڤێرداسكۆی ئیسپانی ده‌بێته‌وه
جێگای باسه فیدرێر له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا حه‌وت جار نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكی پێوانه‌ییه، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا، یاریزانی جۆرجی، نیكۆلۆز باشیلا شڤیلی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بهرامبهرو به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر كاران خاشانۆڤی ڕوسی تۆماركرد‌و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه گه‌یشته قۆناغی دووه‌م، له‌م قۆناغه‌شدا، باشیلا شڤیلی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵ یاری له‌گه‌ڵ ڕۆبێرتۆ باوتیستای ئیسپانی ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.