ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به پێی حوكمی بڕگه یه‌ك، له مادده‌ی شازده و چل و حه‌وت له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می نایاسایی په‌رله‌مان به‌ڕیوه‌ده‌چێت. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی، به‌پێی حوكمی ماده‌ی بیست و هه‌شت و بیست ونۆ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت.
هه‌ر له په‌یوه‌ندیه‌دا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كات، به پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن شوێنی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وان به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدانی خۆیان بۆ لیژنه‌ی یاسایی، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وی په‌رله‌مان به‌ڕیوه‌ده‌چێت و تێیدا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
له‌و باره‌شه‌وه عه‌لی حه‌مه سالح سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: لێژنه‌ی یاسایی رۆحی كاری پره‌له‌مانه و پێویسته به زووترین كات ده‌ست به كار بێت.گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پێك بێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.