وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار رایگهیاند: واخەریکە وردە وردە بودجە بۆ پرۆژە گەورە و ستراتیجییەکان دابین دەکرێتەوە و کاریان لەسەر دەکرێت بۆ تهواوكردنیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/2/25 ئەمڕۆ نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی پەیوەندیدار نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامی سەرەکی ئیسکانیان لە ھەولێر بەسەر کردەوە کە لە بەرواری 30-5-2018 دەست کرا بە نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی ئیسکان نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە لەسەر داھاتی شارەوانیەکان و ئەمڕۆ دواھەمین قۆناغ کە قیڕتاو کردنە ئەنجامدرا و لە چەند ڕۆژی داھاتوو بە ڕووی ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەکرێتەوە .
وهزیری شارهوانی گوتی: شەقامی ئیسکان یەکێک لە شەقامە گرنگەکانی شاری هەولێرە و بە هاوکاریی قایمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی ئەم شەقامەمان دەست پێکردووە و لە هەموو ڕوویەکەوە گرنگیی پێ دەدەین.
گوتیشی: پاش کۆتاییهاتنی ئەو قەیرانە ئابوورییە خەریکە وردە وردە بودجە بۆ پرۆژە گەورە و ستراتیجییەکان دابین دەکرێتەوە و کاریان لەسەر دەکرێت و میزانیەیە بۆ دیاری دەکرێت.
لای خۆشیهوه نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر گوتی: ئیسکان یەک لەو شەقامانەی هەولێرە کە هەموو چین و توێژێک ڕووی تیدەکات و شوێنی بژێوی بەشێکی بەرچاوی خەڵکە و ئەمە لەلای ئێمەوە گرنگە، بۆیە لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و ئێستا لە قۆناغی کۆتایی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنیدان و ئەمڕۆ تەواو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.