بە پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه بڵاوی كردۆته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێزی ئاسمانی تایبه‌تی به‌ریتانی 50 سه‌ری ئافره‌تی ئێزیدیان له‌ناو زبڵدان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باغۆز كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌ربڕدراون.
له هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل هاتووه كه هێزی ئاسمانی تایبه‌تی به‌ریتانی دوایین مۆڵگه‌ی داعشیان له باغۆز كردۆته ئامانج و به گوللـه هاوه‌ن هێرشیان كردۆته سه‌ریان له‌و هێرشه‌دا 100 تیرۆریستی داعش كوژراون و 200 ی تریان به دیل گیراون هه‌روه‌ها 200 كه‌سی سیڤیلیان رزگاركردووه .
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه له كاتی تێپه‌ڕبوونیان به‌ناو دواین مۆڵگه‌ی داعش سه‌ری 50 ئافره‌تی ئێزیدیان له‌ناو زبڵدان دۆزیوه‌ته‌وه كه له لاشه‌یان جیاكراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانيان دیار بێت .
یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان كه به چاوی خۆی رووداوه‌كه‌ی بینیوه به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: كه هه‌رگیز ئه‌و دیمه‌نه له‌بیرناكه‌ین و له‌به‌ر چاومان ناكه‌وێ ئه‌و دیمه‌نه وه‌ك فیلمێك وابوو بۆ سه‌ربازه‌كانمان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.