Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 04:17

د.رۆژ نوری شاوه‌یس: به‌م نزیکانه‌ پارتی و یه‌کێتی له‌ سلێمانی کۆده‌بنه‌وه‌

نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاریگه‌رى هه‌بوو
کوردستان TV
100%


له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاندی دانوستانكاری پارتی به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند، له‌ دوای ناردنی نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، هه‌ردوولا بریارمانداوه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ كۆببینه‌وه‌ و به‌م نزیكانه‌ پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتی دیموكراتی‌ كوردستان به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ش مه‌كته‌بی سیاسی ھه‌ردوولا كۆببنه‌وه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ میدیای‌ حزبه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند ، كه‌ به‌ره‌وپێشچون له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی ھه‌یه‌ و ھه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌". 

وتیشی" بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنه‌وه‌"، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ تا ئێستا واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.