ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 26ی ئه‌م مانگه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی لێژنه‌ی یاسایی.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له ماده‌ی 8ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه یه‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی نائاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/2/26 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (28 و 29) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.