گۆرانیبێژی کورد “حەمید عوسمان “بەمنزیکانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "پیری" بڵاودهكاتهوه .
ئهم گۆرانیبێژه لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام باس له نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی دەکات کە گۆرانییەکە بەناوی "پیری" ی و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە و بەشێک لە کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە .
ئهم گۆرانییه تازهی حهمید ئاوازهكهی له لایهن " بورهانی موفتی زادە " دانراوه و " ئەفشین شوکری " ش دابهشكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییهكه ئهنجامداوه و هونهرمهند " بڕیار فەتاح " یش له وڵاتی روسیا كاری دهرهێنانی بۆ ئهنجامداوه .
حەمید عوسمان خەڵکی شاری سلێمانییە وله ساڵی 1985 له دایك بووه ، لە ئێستادا یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەرییە، بە هەردوو شێوازی فۆلکلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت ، زیاتر بە گۆرانیی (ئاوێنە) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.