هەردوو گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان " میران عەلی و بەختیار ساڵح " بهم نزیكانه دوێتێكی تازه بڵاودهكهنهوه .
میران عەلی و بەختیار ساڵح ، لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە ئینستاگرام بە هەوادارانیان راگەیاندووه کە بەمزووانە بە ریتمی خێرا دوێتێک پێکەوە بڵاودەکەنەوە ، کە تایبەتە بە وەرزی بەهار.
پێشتریش لە کۆنسێرتەکەی میران عەلی لە سلێمانی، پێکەوە لەسەر ستەیج لە دوێتێکدا پێکەوە دەرکەوتن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توانیان بینەرێکی زۆر تۆماربکەن.
بەختیار ساڵح ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکان کە زیاتر بە ریتمی خێرا گۆرانی دەڵێت ، میران عەلی خەڵکی شاری سلێمانیە و له ساڵی 1995له دایك بووه ، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ " .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.