فازڵ حاجی ، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌باره‌ت به‌بوونی كێشه له به‌شی پێ بژاردن (غرامه ) له‌ماڵپه‌ڕی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: زیاتر له حه‌وت سه‌د هه‌زار ئۆتۆمبێلی شاری هه‌ولێر له‌نێو سیسته‌می به‌شی پێ بژاردن تۆماركراون ، بۆیه هه‌ندێك جار له‌كاته‌كانی 4 بۆ 5 ئێواره، یان له كاته‌كانی 7 تا 9ی شه‌و به‌شی پێ بژاردنی نێو ماڵپه‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر ، لۆدێكی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌رو ناكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان نوێ نه‌كردۆته‌وه، ناتوانن داخیلی نێو سیسته‌مه‌كه ببن و سه‌رپێچی و پێ بژاردنه‌كانیان ببینن .
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.