له درێژه‌ی كاره خێرخوازییه‌كانی ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر هه‌زار و په‌نجاو سێ خێزانی ئاواره‌ی ناوه‌ڕاستی خوارووی عێراق له هه‌ولێر كرد.
له‌م باره‌یه‌وه "دڵڤین فارس" كارمه‌ندی به‌شی هاوكاری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له هیران ستی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌هاوكاری ده‌زگای ڕووناكی و وڵاتی كوێت هاوكاری 1053 خێزانی ئاواره‌ی خوارووی عێراق له هه‌ولێر كرد.
ڕاشیگه‌یاند: هاوكارییه‌كان بریتی بوون له پارسێلی خۆراك و جل وبه‌رگی ئافره‌تان و به‌تانی كه به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌شكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.