له ژێر پرده‌كه‌ی بازاری سلێمانی چه‌ند كه‌ڵه‌شێرێك له لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه به‌شه‌ڕ دران و ئه‌م به‌شه‌ڕدانه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 17/2/2019 له ژێر پرده‌كه‌ی ناو بازاڕی سلێمانی چه‌ند كه‌سێك كه‌ڵه‌شێره‌كانی خۆیانیان به‌شه‌ڕدا، به جۆرێك ئه‌و ناوه به خوێنی ئه‌و په‌له‌وه‌رانه سوور ببوو، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی چالاكوانانی بواری ژینگه‌و ئاژه‌ڵدۆستانی لێكه‌وته‌وه و دیارده‌كه به قێزه‌ون و ناشرین ناو ده‌به‌ن.
چالاكوانان داواشده‌كه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژینگه و پۆلیسی ژینگه‌ی سلێمانی ڕێگری بكه‌ن له دووباره بونه‌وه‌ی وه‌ها كرده‌یه‌ك، كه پێشێلكردنی مافی په‌له‌وه‌ره‌كانه.
شایه‌نی باسه شه‌ڕی نێوان ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و له‌گه‌ڵ بوونی ئاژه‌ڵ و باڵنده ئه‌و شه‌ڕو ململانێیه هه‌بووه‌و تا ئێستا ماوه، به‌ڵام زۆر جار مرۆڤ ئه‌و ململانێ و شه‌ڕه‌ی نێوان ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان بۆ مه‌به‌ست و مه‌رام و ویستی خۆی ده‌قۆزێته‌وه‌و و كاتی پێ به‌سه‌ر ده‌بات و بۆ خۆشی به‌كاری ده‌هێنێت، له ناو هه‌موو ئه‌وانه‌دا شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر و شه‌ڕه كه‌و باوترین و ناسراوترین جۆریانه، شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر جیا له شه‌ڕه كه‌و هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندن تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی جیاوازیان هه‌یه، سه‌باره‌ت به شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر له ئێستادا له ده‌شت و لادێكان بوونی زیاتره و ئه‌و كه‌ڵه‌شێرانه‌ی به‌كاردێن كه‌ڵه‌شێری تایبه‌تمه‌ندن و ئاسایی نین به‌شێوه‌یه‌ك كه باش به‌خێوكراون و هه‌میشه ئاگاداری ته‌ندروستی و له‌شی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ن تاوه‌كو به‌هێز بێت زوو ماندوو نه‌بێت سه‌ره‌تا كه‌ڵه‌شێره‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر داده‌نێن پاش ماوه‌یه‌ك له یه‌كتر ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه زۆر جار ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر پاره‌و شتی تر ئه‌نجام ده‌درێت لایه‌نی براوه ده‌بێت بڕێكی پاره یان شتێكی دیاری كرا‌و بدات به لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه پێشتر له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، كه‌ڵه‌شێره شامی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاردێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هێز به تواناتره له‌وانیتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.