Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 23:46

پەرلەمانتارێکی پێشوو نهێنیی بەشدارینەکردنی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئاشکرا ده‌کات

ئه‌مرۆ پەرلەمانی کوردستان كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، چەند زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری بەشدارینەکردنی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێ " دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان سەرکردە کەرکووکییەکان و ماڵی مام جەلال و کۆسرەت ڕەسوڵ کێشەی لەسەرە".

شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بەشدارینەکردنی پەرلەمانتارانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە تیایدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا دەڵێ گەورەترین بەربەست لەبەردەم یەکێتی رازیکردنی باڵەکانی یەکێتییە لەشێوازی دابەشکردنی پۆستەکان.

ناوبراو کە نووسینێکی لەمبارەیەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بۆ ڕازیکردنی باڵەکانی حزبەکە، لەنێو یەکێتیدا "بڕیاردرا بۆ رازیکردنی ئەو ئەندامانەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کەخەڵکی کەرکووکن پۆستێکی بەغدا و پۆستی پارێزگاری کەرکووکیان پێ بدەن و ماڵی مام جەلال و کۆسرەت رەسوڵ ئەوانی سلێمانیش لەحکوومەتی هەرێم پۆستیان پێ بدرێت و رازی بکرێن".

بەپێی گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا سەرکردەکانی یەکێتی یەکێتی هەتا کۆبوونەوەی ئەمڕۆش سەرکەوتوو نەبوونە لە دەستنیشانکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان چونکە" مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەیان گوتووە ئەگەر بێگەرد تاڵەبانی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان ئەوە دەبێت قوباد تاڵەبانی دەستبەرداری پۆستی جێگری حکوومەت بێت و ئەوکات هەریەک لە حاکم قادر یان دەرباز کۆسرەت ڕەسول دەبنە بەربژێری یەکێتی بۆ ئەو پۆستە و لەلایەکی ترەوە ئەندامانی کەرکووکیش داوایان کردووە پۆستی پارێزگاری کەرکووکیان بۆ زامن بکەن ئەگینا بەهیچ بڕیارێک رازی نابن".

ناوبراو لە نووسینکەیدا ڕەخنەی لە یەکێتی گرتووە بەهۆی ئەوە لە میدیاکانییەوە باس لە ئەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی یەکێتی خەمی کەرکووکیەتی بۆیە بەشداری لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان نەکردووە دەشپرسێت" ئەمڕۆ کەرکووکییەکان چەند پرسیارێک لەیەکێتی دەکەن و دەڵێن ، باشە ئەگەر ئێوە ئەوەندە خەمخۆری کەرکووکن بۆچی داتان بەدەست بێگانە ، ئایا ئەوە ساڵ و نیوێکە کەرکووک داگیرکراوە بۆ خەمێکتان لە ئاسایکردنەوەی نەخوارد ئەمڕۆ لە ١٨ ی شوبات خەمی لێدەخۆن؟".

شاخەوان عەبدوڵڵا لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا بە سەرکردەکان یەکێتی دەڵێ" هیچ شەرم مەکەن داوا لە پارتی بکەن مەجالێکتان پێ بدات تا ئەو کاتەی لەنێوان خۆتان رێکدەکەون پۆستەکان بە باشی دابەش بکەن نەک خۆڵ بکەنە چاوی کەرکووکییەکان و بەکەم عەقڵ تەماشایان بکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.