د. رۆژ نووری شاوه‌یس رایگه‌یاند: گرێ كوێره‌ی نێوانمان ئه‌وله‌ویات و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه و له گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا به‌داخه‌وه متمانه نه‌ماوه.
ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردراو و یه‌كێتیش به‌شداری تێدا نه‌كرد و جه‌خت له‌سه‌ر رێككه‌وتنی پێنجی شوبات ده‌كه‌نه‌وه، سه‌بارت به‌م پرسه و گرێ كوێره‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی، د. رۆژنووری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به كورستان تیڤی رایگه‌یاند، گرێ كوێره‌ی نێوانمان ئه‌وله‌ویات و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه.
د. رۆژنووری شاوه‌یس گوتیشی: له گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا به‌داخه‌وه متمانه نه‌ماوه.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كدا گوتی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وی گۆران هه‌موو بواره‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و ناوچه دابراوه‌كان بژێوی خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه.
شاوه‌یس گوتیشی: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئاماژه‌ی وه‌ش دا ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌مان شاردۆته‌وه كه له‌م دۆخه‌دا كه‌ركووك به‌داگیركراوه‌ی ده‌زانین، دانانی پارێزگار به‌په‌له له‌وانه‌یه هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌م شاره چاره‌سه‌ر نه‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.