Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:50

خوێندنی باڵا ستایشی دانپێدانانی نێودەوڵەتی به‌ زانکۆی کوردستان دەکات

زانکۆی کوردستان بڕوانامەی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی لەلایەن زانکۆی کوردستان - هەولێر دەکات.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا، کە لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکخرابوو، د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند "دەستخۆشی لە زانکۆی کوردستان - هەولێر دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دانپێدانانی نێودەوڵەتی (ASIC). ئەم دانپێدانانە یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ستراتیژ و سیاسەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ هەموو زانکۆکەکان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی دامەزراوەیی و بەشەکان".

د. محەممەد موختار، سەرۆکی زانکۆی کوردستان- هەولێر رایگەیاندووە، زانکۆی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەوڵی زۆری داوە کە لەگەڵ پێشکەوتنە ئەکادیمی و زانستییەکانی جیهاندا بڕوات. 

سەرۆکی زانکۆی کوردستان باسی لەو هۆکارانە کرد کە بوونەتە هۆی ئەوەی ئەو دانپێدانانە نێودەوڵەتییە بەدەستبهێنن و گوتی "لامەرکەزی، سەربەخۆیی کارکاردنی زانکۆی کوردستان وەکو دامەزراوەیەکی ئەکادیمی حکومیی، وەرگرتنی سەربەخۆییانە و پرۆفیشناڵانەی ستاف و ستراتیژی وەرگرتنی رکابەڕانەی قوتابییان" لە هۆکارە سەرەکییەکانن. 

د. محەممەد موختار پشتیوانی زانکۆی کوردستانی بۆ سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپاتکردەوە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ستانداری خوێندن و بەدەستهێنانی دانپێدانان.

لە مانگی 12ـی ساڵی 2018  ئاژانسی ASICـی بەریتانی کە هەڵسەنگاندنی ستانداردی پەروەردەیی نێودەوڵەتی دەکات، بڕوانامەی دامەزراوەیی نایابی بە زانکۆی کوردستان بەخشی، کە بەوەش زانکۆکە بووە تاکە زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق کە بڕوانامەی دانپێدانانی دامەزراوەیی بەدەستهێنابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.