Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:20

ده‌قی رێککه‌وتنامه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بڵاوکرایه‌وه‌

حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە دەکات بە لیستی مووچە خۆران
کوردستان TV
#7
100%

په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌ژار حه‌كیم: دوای‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ ده‌قی‌ رێككه‌وتنی‌ پارتی دیموکراتی کوردستان بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ پێكهێێنانی‌ حكومه‌ت ئیمزاكرا كه‌ تیایدا جه‌خت له‌ پڕۆژه‌كانی چاكسازی و خزمه‌تی زیاتر به‌ خه‌ڵكی كوردستان و كۆتایی هێنان به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ كراوه‌ته‌وه‌. 

دەقی رێککەوتنی پارتی و گۆران بەم شێوەیە:

یەکەم - لەسەر ئاستی عێراق

1-حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەپێداگیری لەسەر جێبەجێکردنی مافە دەستورییەکان ودانانی سەقفی زەمەنی  بۆ هەریەک لە پرسەکانی مادەی 140 نەوت و غاز وبودجە و پێشمەرگە دەرکردنی یاسایەکی ئەنجومەنی فیدرالی و دادگایی فیدرالی عێراق .

2 - ئاسایی کردنەوەی دوخی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ پێش 10-6-2014 و دانانی سەقفی زەمەنی بۆ ئەو مەبەستە و بەرێوەبردنی کەرکوک و ئەوناوچانە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەو ناوچانە .

3 – حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان دەستەی دانوستاند دروست دەکەن بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی میللەتەکەمان .

4- حکومەتی هەرێم پێداگیری دەکات لە پێناو جەسپاندنی  پرەنسیپی هاوسەنگی و هاوبەشی راستەقینە و سازان لەسەر ئاستی عێراق و دامەزراوەکانی عێراق.

5- حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگیری بکات لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق.

دووەم – لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان

1-    حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە دامەزراوەیی و بە نیشتیمانی کردنی سەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێم ، بەجۆرێک کە جیاکردنەوەی دەسەلاتەکانی مسۆگەر بکات.

2-    حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە نەهێشنی  پاشەکەوتی  مووچەی فەرمانبەران و  جێگرکردنی بری پاشەکەوت لە ژمێرەی مووچەخۆراندا و گێرانەوەی ئەم پاشەکەوتە  بە خشتەیەکی گونجاو لەگەڵ باشبوون و توانای دارایی .

3-    حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پەیرەوکردنی پرەنسیپەکانی حکومرانی چاک بەتایبەت شەفافیەت و پرسینەوە و هاوبەشی راستەقینە بە؟مەبەستی چەسپاندنی حکومەتی هالاتی بوون بو هەموو کوردستانیان.

4-    حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە دەکات بە لیستی مووچە خۆران بە مەبەستی ساغکردنەوەی فەرمانبەری راستەقینە لە مووچە خۆر و خانەنشینان بۆ ئەوەی لیستی فەرمانبەران رێکبخرێتەوە لەسەر بنەمای میلاکی راستەقینە  و پێکهێنانی ئەنجومەنی خزمەت .

5-    حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاردەدات  بە دامەزراندنەوەی گشت ئەو کەسانەی لە بەر هۆی سیاسی لەسەر کارەکانیان دوورخراونەتەوە و سزای جۆراوجۆریان دراون.

6-    حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە نیشتیمانی و دامەزراوەیی کردنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم.

7-    حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە  تەرشیق کردنی حکومەت و دامودەزگاکانی  هەرێمی کوردستان.

8-    پەیرەوکردنی لامەرکەزی کارگیری و دارایی زیاتر بۆ پارێزگاکان و شۆربوونەوەی دەسەلاتەکان بۆ یەکەی کارگێری بە چاودێری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

9-    جەخت کردنەوە لەسەر رێزگرتن لە ئازادییە کان و جیاوازییەکان و دەستخستنی زانیاری بە پێیی یاسا، پشتیوانی دامودەزگاکانی پۆلیس و دادگا تا کاری خۆیان ئەنجام بدەن  ، نابێت هیج کەسێک بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیر بکرێ .

10-    پەیرەوکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان ورێگرتن لە قۆرغکاری و پشتیوانی کێبرکێ و پشکداری هاولاتیان

11-    حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان پابەندن بەیەک پارچەیی یەکگرتووی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و کاردەکەن بۆ یەکخستنەوەی و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆشەوە.

12-     حکومەتی هەرێم کاردەکات بۆ پاراستنی هەرێم لەشەر و ململانێی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و شەرو ململانێی ناوخۆیی.

 

لەسەر ئاستی پەرلەمانی کوردستان

 

ئەلیف -هەموو ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە بە سازانی هەردولا هەموار دەکرێن و دەردەچوێندرێن لە ناو پەرلەمان وەک دەستوور ، یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم ، یاسای هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان .

ب -کاراکردنی رۆلی چاودێری پەرلەمان و هەموو ئەودەزگایانەی تایبەتن بە چاودیری وپشکنین .

 

لەسەر ئاستی دەسەلاتی جێەجێکردن

1-    سەرۆکایەتی هەرێم

کاراکردنەوەی دەمەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تا نوسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان وپێداچوونەوە بە دەسەلاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم دا.

2-     ئەنجومەنی وەزیران / بەرنامەی کابینەی وەزاری

سەبارەت بە بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

1-    بەرنامەی وەزاری کە کۆکراوەی بەرنامەی لایەنە بەشدارەکانە ، دەبێ لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێ.

2-    بەرنامەی وەزاری دەبێ پرۆژەی یاسایی چاکسازی هەمەلایەنەی سیاسی ، یاسایی ، ئابووری ودارایی ، کارگێری لە خۆبگرێ.

3-    لە چوارچێوەی ئەنجومەنی وەزیراندا  ئەنجومەنێکی بالای جاکسازی دروست بکرێ.

4-    دیاریکردنی سەقفی زەمەنی بۆ جێبەجێکردنی هەر سێکتەرێک لەو سێکتەرانەی کەلە بەرنامەی هاوبەشەکەمان دێت ، لە دۆخی ئاسایی و ئارامی و سەقامگیری دا لە هەرێمی کوردستاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.