دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، كە پابەندین بە هەموو ڕێككەوتنێك لەگەڵ حزبەكان و ده‌ڵێت: سێ مانگ چاوەڕێی یەكێتی بووین.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كرد كه هاوكاربوون له سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى شوبات، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا
دوای ته‌واوبوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاىگه‌یاند، پابه‌ندین به هه‌ر ڕێككه‌وتنێك كه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام بدرێ.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی ئێمه خوازیاربووین وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م پرۆسه‌یه به هاوشان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام چه‌ند رۆژ له گفتوگۆی و دوای زیاتر له سێ مانگ له چاوه‌ڕوانی له 11/6وه هه‌موو هه‌نگاوه‌كان گیرانه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ركه‌وت ئه‌وان سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی ئه‌وان بوو جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ پارتی بێت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان ئه‌مرۆ له دواین ساته‌كان دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوون.
ڕوونیشى كرده‌وه كه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پشكى یه‌كێتییه و ئێستا پارتى پڕى كردووه‌ته‌وه ئێمه پابه‌ند ده‌بین به بریاری سه‌رووی خۆمان ئه‌و كاته‌ى ڕێككه‌وتن ده‌كرێ و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان خێراتر ده‌كرێ.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى گوتى، دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دانانى لیژنه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و یه‌كه‌م لیژنه‌یش لیژنه‌ى یاسایی داده‌نرێ و گفتوگۆ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌نگاوى یه‌كه‌م بوو بۆ كوردستانێكى به‌هێز.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی گوتى: پارتى دیموكراتی كوردستان به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو كوردستان ده‌كات، ئومێده ده‌كه‌ین له ئاینده‌دا حكوومه‌تی نوێ بتوانی له شوێنانه‌ی كه هه‌یه كه ده‌ستی پێ ده‌گات خزمه‌تی زیاتری پێ بكات، ئه‌و په‌رله‌مانه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه گه‌وره‌ترین ده‌زگای یاسا دانانی ئه‌و وڵاته‌یه چاودێری حكوومه‌ت ده‌كات، حكوومه‌تێكی گشتگیر له‌سه‌رتاسه‌ری دروست ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژاردن و ڤاڵا فه‌رید ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى بووه سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامى له هه‌مان فراكسیۆن بووه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و مونا قهوه‌چیش به نوێنه‌رایه‌تى توركمانه‌كان بووه جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.