دواى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دواجار پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كارنامه و پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌تى نوێی هه‌رێمى كوردستان .
ڕێككه‌وتنه‌كه سیاسیه‌كه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان له پیرمام له ڕێوره‌سمێكى تایبه‌تدا له‌لایه‌ن دكتۆر رۆژ نورى شاوێس و جه‌لال جه‌وهه‌ر واژۆكرا .
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان هیوایان خواست رێككه‌وتنه‌كه ببێت به بنه‌مایه‌ك بۆ دروستكردنی بڕوا‌و متمانه له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان .
بزوتنه‌وه‌ى گۆران و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه بێت له حوكمرانى و پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه به گۆڕان ده‌درێ ده‌سه‌ڵاتى پێ بدرێت و له ماوه‌ى سێ مانگدا پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران لاببرێ و ده‌سته‌یه‌ك له حكومه‌ت و په‌رله‌مان دروست بكرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و یه‌ك ده‌نگى لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و پرسى چاكسازى .
به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌دا 18ى پۆسته‌كانى له كابینه‌ى نۆى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت، وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و سێ نوێنه‌رایه‌تی له په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازی و چه‌ند راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش .
هەژار حەکیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.