نێچیرڤان بارزانى جێگرى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی به بۆنهی (٦٦)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بڵاوكردهوه كه ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهیه:
هەڤاڵان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و هەڤاڵانی لیژنەکانی ڕاپەڕاندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانی تێکۆشەر
سڵاوی خەبات و تێکۆشان،
بە بۆنەی (٦٦)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانهوه گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆتان و تێکڕای ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم قوتابیانی ئازیزی کوردستان دەکەم و هیوادارم ئەم یادە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ زیاتر خەباتی ڕێکخراوەییتان لەپێناو خواستەکانی قوتابیانی کوردستاندا.
یەکێتیی قوتابیانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە و سەرمەشقی خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنیانەی کۆمەڵگای کوردستانە و قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمانە کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا بینیوە.
ڕۆڵی ڕێکخراوەییتان لە خزمەتکردنی خواستەکانی توێژی قوتابیان و بەئامانجگەیاندنی داواکانیان بە شێوازی مەدەنی و شارستانی، بەرز دەنرخێنین. بەشداریکردنی کاراتان لە داڕشتن و گەشەپێدانی سیستمی خوێندن و پەروەردە و پێشکەوتنی کایەی زانستیدا بەرپرسیاریەتێکی گرنگ و کاریگەری ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتانە، قۆناغی هەستیاری ئێستاشمان ئەرکی زیاترتان لێدەخوازێ، بە تایبەت لە ڕووی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانی و هەستی بەرپرسیارێتی زیاتری توێژی قوتابیان لە گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتی دەرهەق بە ئەرکەکانیان وەک توێژێکی چالاک و کاریگەری نێو کۆمەڵگا، لە پێناو ئایندەیەکی پرشنگدار و شکۆداردا بۆ گەل و نیشتیمان.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانتان.
بەرز و شکۆدار بێت یادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
جێگرى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان
18/2/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.