Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:43

محەمەد کەمال: یەکێتی کێشەی کاندیدی بۆ پارێزگاری کەرکووک هەیە

گووتیان لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە تەعلیماتمان پێ نەدراوە بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ دواخرا
کوردستان TV
100%


محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئاشکرا دەکات.

محەمەد کەمال لەبارەی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: برادەرانی یەکێتی گووتیان لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە تەعلیماتمان پێ نەدراوە، ئێمەش بڕیارماندا کۆبوونەوەکە دوا بخەین".

دەشڵێت: "من بڕوام وایە یەکێتی خۆی کێشەی لەسەر کاندیدەکانی هەیە دەنا لە 05/02 ئێمە رێککەوتنێکی باشمان لەگەڵ یەکێتی کرد".

لە بارەی شوێنی کۆبوونەوەکە، محەمەد کەمال رایگەیاند: "شوێنەکە هیچ کێشییەکی نییە و تا ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک، ئاساییە لە دەرەوەی کەرکووک ئەنجام بدرێت".

رەخنەش دەگرێت و دەڵێت: "برادەران وادەزانن کوێخایەک بۆ گوندێک دادەنێت، دەبێت ئەنجوومەن کۆببێتەوە بۆ دانانی پارێزگار، ئەگەر یەکێتی دەیەوێت نەجمەدین کەریم وازبهێنێ، دەبێت هۆکارەکان پێشکەش بکەن".

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەمە 18/02/2019، بەپێی خشتەیەک کە پێشتر لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەوە بۆ ئەندامەکان نێردرابوو، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی نەهاتنە پێشەوەی یەکێتی، کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.


 

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.