پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18-2-2019 پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پیرمام كۆبوونه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانی پێشووی نێوانیان تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له پیرمام كۆبوونه‌وه و سه‌رجه‌می كۆبوونه‌وه‌كان و گفتوگۆكان دووباره تاوتوێ كرانه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕیككه‌وتنی سیاسی نێوانیان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ واژۆ كرد.
دوابه‌دوای واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیاسی، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پرێسكۆنفراسێكی هاوبه‌شدا باسیان له ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتننامه‌كه كرد.
له پرێسكۆنفراسه هاوبه‌شه‌كه‌دا دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: كه هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌تننامه‌یه ببێته مایه‌ی یه‌كبوونی هه‌موو ڕیزه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان.
لای خۆشیه‌وه جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌كانی تریش بێن و له ده‌وری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م قۆناغه پڕكێشه و قه‌یرانه ده‌رباز بكه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.